التخطي إلى المحتوى الرئيسي

بەڵگەنامەکانی بریکارانی بیانی

بەڵگەنامەکانی بریکارانی بیانی (Foreign Agents Documents)، بەڵگەنامەیەکی فەرمیی ویلایەتە یەکگرتووەکانە.

حکومەتە بیانییەکان کاریگەری لەسیاسەت و ڕای گشتی دەکات

وڵاتانی بیانی بەشێوەیەکی ڕۆتینی و بەهەموو توانایەک هەوڵی دروستکردنی کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەکی و ناوخۆیی، یاسادانان، پڕۆسە دیموکراتییەکان و ڕای گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەدەن.

ئەم حکومەتانە هەندێکجار بۆ ئەم کاریگەرییە گرووپەکانی فشار بەکاردەخەن، شارەزایانی پەیوەندییەکان، بازرگانانی دیار یان بەرپرسانی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەناوی خۆیانەوە بەکاردەهێنن. ئەم جۆرە هەوڵانە یاسایین ئەگەر شەفاف بن.

یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی (FARA) کە لەساڵی 1923 دەرچووێندراوە، یارمەتی بەرپرسان و هەڵبژێردراوانی ئەمریکا دەدات کە تێبگەن لە چالاکییەکانی فشار.

یاساکە داوا لەو کەسانە دەکات کە نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی دەکەن (بە ئەمریکییەکانیشەوە) پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسە بیانییەکانیان ئاشکرا بکەن و زانیاری بدەن لەبارەی چالاکییەکانیان.

ئەو بریکارانەی خۆیان دەدزنەوە لە یاسا فیدڕاڵییەکە، لەکاتی ئاشکرابوونیان تووشی لێپێچینەوە دەبنەوە.

یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی چۆن کاردەکات؟

یەکەی فارا سەر بە بەشی ئاسایشی نیشتمانییە، کە سەر بەوەزارەتی دادی ئەمریکییە، ئەم یەکەیە بەرپرسە لەجێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی یاساکە. بریکارانی بیانیی تۆمارکراو پێویستە ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ بەرپرسە بیانییەکان ڕابگەیەنێت، بڕ و سەرچاوەی ئەو پارانەی پێشکەشی دەکرێت ئاشکرا بکات، تۆماری ئەو چالاکیانەی بەناوی بەرپرسە بیانییەکان ئەنجامیانداوە پێشکەش بکەن، ئەو هەواڵ و چالاکیانەی لەئەنجامی کارەکەیان بڵاوکراوەتەوە تۆمار بکەن، وێنەیەک لەو بەڵگەنامە و تۆمارانە پێشکەش بە یەکەی فارا دەکرێت.

بەپێی فارا، بەرپرسی بیانی بریتییە لە (حکومەتە بیانییەکان، گردبوونەوە سیاسییەکان، کۆمپانیاکان، تاکەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان)، بریکاری بیانی بریتییە لەو کەسەی کە لە سەر داوای بەرپرسی بیانی یان لەژێر ئاڕاستە، خواست و فەرمانی بەرپرسی بیانی کارێک ئەنجام دەدات.

فارا داوا لە بریکاری بەرپرسی بیانی دەکات خۆی تۆماربکات، کە دەیەوێت بەشداری بکات لە چالاکییە سیاسییەکان یان ئەوانەی بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ڕای گشتی یان حکومەتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، کە سەبارەت بەسیاسەتی ناوخۆ و دەرەکی بن، ئەمەش لەڕێگەی ڕۆڵگێڕان دەبێت وەک ڕاوێژکاری پەیوەندییە گشتییەکان، بریکاری دەنگۆ یان کارمەندی خزمەتگوزاری زانیارییەکان، لەڕێگەی کۆکردنەوە یان خەرجکردنی پارە یان فشار دروستکردن لەسەر کۆنگرێس یان حکومەتی ئەمریکا.

فارا جێبەجێ ناکرێت لەسەر ئەو بریکارانەی کە لەلای سکرتێری ئەنجوومەنی پیران و نووسەری ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمارکراون بۆ فشار دروستکردن لەسەر دەسەڵاتی یاسادان و جێبەجێکردن. ئەم ڕێگەپێدانە ئەو بریکار و چالاکیانە ناگرێتەوە کە بەرپرسانی بیانییان لەپشتەوەیە یان لەبەرژەوەندییاندایە.

ناسینەوەی بریکارانی بیانیی تۆمارنەکراو

بۆ ناسینەوەی کەسێک کە بریکاری بەرپرسێکی بیانی بێت و بەپێی فارا پێویست بێت تۆمار بکرێت، دەکرێت ڕووبەڕی یەکێک لەم حاڵەتانە ببیتەوە:

خاوەنکارێکی دیار ڕێکەوتێک بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتی وزە دیاری دەکات: پێشبینی دەکەیت ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بێت لەسەر پیشە و کارەکانی، بەڵام باسێکی دیکە دەخاتەڕوو کە پەیوەندی بە مەبەستەکە نیە، وێنەی وڵاتێکی بیانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. لەمیانەی گفتوگۆکانی، خاوەنکارەکە لێدوانەکانی بەرپرسەکان یان وتەبێژەکانیان دووبارە دەکاتەوە.

ئەندامێکی پێشووی کۆنگرێس کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی باجی سەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ڕێکدەخات: بەڵام بابەتی کۆبوونەوەکە ئەوە نیە، چونکە پێشتر نوێنەرایەتی ناوچەیەکی شارستانی دەکرد، کە لەنەخشەی سیاسەتی کشتوکاڵی یان بازرگانی بوونی نیە. لەکاتی کۆبوونەوەکە باسی پێناسی گومرگی ناکات، بەڵکو بە ئاشکرا داوای یارمەتی بۆ وڵاتیکی بیانی دەکات و ڕزگارکردنی لەدەست دژەلایەنێکی دیار باس دەکات. ئەمەش ئاوێنەیەکی ئەو باسەیە کە سەرکردە یان وتەبێژانی بیانی بەکاریدەهێنن.

فشارکارێک داوای گفتوگۆیەک دەکات لەبارەی ژێرخانی پەیوەندی و دوورگەیێنی: بەڵام کاتێک دەگەنە جێ، ئەندامانی حکومەتێکی بیانی یان حیزبێکی سیاسی لەگەڵیدا هاتوون، ئەوان زۆربەی گفتوگۆکە ئەنجام دەدەن. باس لەگرنگی ژێرخانی پەیوەندی وڵاتەکەیان دەکەن (بە بێ گرینگیدان بە کۆمپانیا و خاوەنکارە ئەمریکییەکان)، لەگفتوگاکانیان تیشک دەخەنەسەر ئەو باسانەی وڵاتەکەیان کە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا گرنگن.

فشارکارێک داوای دیدارت لێدەکات و پێتوایە بەپێی یاسا تۆمارکراوە: لەکاتی دیدارەکەدا، تاوتوێی ئەو پرسانە دەکات کە بەلای بەرپرسانی بیانییەوە گرنگن و لەدۆسیەی فشارکارەکەدا بوونی نیە.

تعليقات