بەڵگەی أ بەڵگەنامەیەکی یەکەی فارایە، زانیاری لەبارەی بەرپرسانی بیانی لەخۆدەگرێت کە بۆ یەکەمجار نوێنەرایەتی دەکرێن.
[دەقی وەرگێڕدراوی بەڵگەنامەکە]
[لاپەڕە 1]
وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان
واشنتۆن، 20530
OMB No. 1124-0006: بەسەردەچێت لە [31ی تشرینی یەکەمی 2026] (مەبەست لە داڕێژەی بەڵگەنامەکەیە)
بەڵگەی (أ)ی ڕاگەیەندراوی تۆمارکردن بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراو
-----
ڕێنماییەکان: ئەم بەڵگەیە بۆ هەر بەرپرسێکی بیانیی هاتوو لە ڕاگەیەندراوی سەرەتایی و هەر بەرپرسێکی بیانی تر کە دواتر زیاد دەبن پێشکەش بکە، پێشکەشکردنی ئەم بەڵگەیە پێویستی بەکرێیە بەپێی ڕێسا. پڕکردنەوەی ئەم بەڵگەیە لەڕێگەی ماڵپەڕی فاراوە دەبێت.
تایبەتمەندێتی یاساکە باس بکە. پێشکەشکردنی ئەم بەڵگەنامەیە بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراوە، مەبەستی یاساکە لە تۆمارکردن ئاشکراکردنیەتی بۆ ڕای گشتی. پێشکەشکردنی زانیارییە داواکراوەکان ناچارییە و پێشکەشنەکردنیان دەبێتە سەرپێچی و سزای لەسەرە بەپێی ماددەی 8ی یاساکە. هەموو ڕاگەیەندراوێکی تۆمارکردن، ڕاگەیەندراوی تۆمارکردنی کورت، ڕاگەیەندراوی تەواوکاری، بەڵگەنامە، هەموارکردنەوەی، وێنەیەک لە بانگەشەکانی ڕاگەیاندن یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر و زانیارییەکی پێشکەشکراو بۆ داواکاری گشتی، تۆمارێکی گشتییە و کراوەیە بۆ بینین و پشکنین و لەبەرگرتنەوە لەماوەی دەوامی فەرمی یەکەی فارا لە واشنتۆن. ڕاگەیەندراوەکان بەسەرهێڵ بەردەستن لە ماڵپەڕی فارا. بەپێی ماددەی 6 (ب) وێنەیەک لە بەڵگەکان جگە لە بانگەشەی ڕاگەیاندن پێشکەش بە وەزیری دەرەوە دەکرێت. بەپێی ماددەی 6 (ج) بەشێوەی کارکردن و بەریەککەوتن هەموو بەڵگەنامەکان پێشکەش بە ئاژانسەکان و دامەزراوەکان و کۆنگرێس دەکرێت. بەشێوەی ڕاپۆرتی 6 مانگی داواکاری گشتی ڕاپۆرتێک لەبارەی کاری بەڕێوەبەرایەتی بەرپرس لەیاساکە پێشکەش بە کۆنگرێس دەکات، کە لیستی ناوی ئەو بریکارانەی تێدایە کە تۆمارکراون و ناوی ئەو لایەنە بیانییەی کە کاری بۆ دەکات. ئەم ڕاپۆرتە بە چاپکراوی و سەرهێڵ بەردەستە بۆ ڕای گشتی.
ڕاپۆرتی گشتی بارگرانیە. ڕاپۆرتی گشتی بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان بارگرانیە، بۆ هەر وەڵامێک نزیکەی 0.22 کاتژمێری پێویستە، لە پێداچوونەوە، گەڕان و ڕێکخستنی سەرچاوەی زانیارییەکان، کۆکردنەوە و پاراستنی زانیارییە داواکراوەکان، تەواوکردن و پێداچوونەوەی زانیارییەکان. هەر تێبینی و سەرنجێکت هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەم بارگرانییە بینێرە بۆ یەکەی فارا لە بەشی دژە هەواڵگری و چاودێری دەرچووەکان، لە فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی لە وەزارەتی دادی ئەمریکی لە واشنتۆن 20530، یان فەرمانگەی زانیاری و کاروباری کارگێری لە دامەزراوەی کارگێڕی و بودجە لە واشنتۆن 20503.
1. ناوی تۆمارکەر
2. زنجیرەی تۆمارکەر
3. ناونیشانی سەرەکیی تۆمارکەر
4. ناوی بەرپرسی بیانی
5. ناونیشانی بەرپرسی بیانی
6. وڵات/ناوچەی نوێنەرایەتیکراو
7. دیاری بکە بەرپرسی بیانی یەکێکە لەمانە:
(حکومەتی وڵاتی بیانی1، حیزبی سیاسیی بیانی، ڕێکخراوی بیانی یان ناوخۆیی: ئەگەر وابوو، یەکێکیان دیاری بکە: [هاوبەش، لیژنە، دامەزراوە، گروپی خۆبەخشی، ڕێکخراو، هیتر (دیاری بکە)]، ڕەگەزنامەی تاک دەوڵەت)
8. ئەگەر بەرپرسی بیانی حکومەتی بیانی بوو، باسی بکە:
أ. لق یان ئەو دامەزراوەی تۆمارکەر نوێنەرایەتی دەکات
ب. ناو و پایەی ئەو بەرپرسانەی تۆمارکەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
1: دەستەواژەی "حکومەتی وڵاتی بیانی" بەپێی ماددەی 1 (ج)ی یاساکە، کەسێک یان کۆمەڵە کەسێک دەگرێتەوە کە بەپێی هەلومەرج یان یاسا فەرمانڕەوای وڵاتێک یان بەشێک لەوڵاتەکەن جگە لەویلایەتە یەکگرتووەکان، یان هەر دابەشکارییەکی لاوەکی کە گروپێک بەپێی هەلومەرج یان یاسا سەرپەرشتی دەکات بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ. ئەم دەستەواژەیە هەر دەستەیەک یان کۆمەڵەیەکی یاخیبووی نێو وڵاتەکە دەگرێتەوە، کە دەسەڵاتی هەیە و فەرمانڕەوایی ناوچەکە دەکات، چ دانپێدانراوبێت لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان یان نا.
[لاپەڕە 2]
9. ئەگەر بەرپرسی بیانی حیزبی سیاسیی بیانی بوو، باسی بکە:
أ. ناو و پایەی ئەو بەرپرسانەی کە تۆمارکەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
2. ئامانج و ئەرکی حیزبی سیاسیی بیانی.
10. ئەگەر بەرپرسە بیانییەکە نە حکومەت یان حیزبی سیاسیی بیانی بوو:
أ. باسی سروشتی کار یان چالاکیی بەرپرسە بیانییەکە بکە.
ب. ئایا بەرپرسە بیانییەکە:
لەژێر سەرپەرشتی حکومەتێک یان حیزبی سیاسی یان بەرپرسێکی تری بیانیە (بەڵێ، نەخێر)
خاوەندارێتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت یان حیزبی سیاسی یان بەرپرسێکی تری بیانی (بەڵێ، نەخێر)
ئاڕاستەکراوە لەلایەن حکومەت یان حیزبی سیاسی یان بەرپرسێکی تری بیانی (بەڵێ، نەخێر)
چاودێریکراوە لەلایەن حکومەت یان حیزبی سیاسی یان بەرپرسێکی تری بیانی (بەڵێ، نەخێر)
پارەدار کراوە لەلایەن حکومەت یان حیزبی سیاسی یان بەرپرسێکی تری بیانی (بەڵێ، نەخێر)
بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت یان حیزبی سیاسی یان بەرپرسێکی تری بیانی (بەڵێ، نەخێر)
11. بەتەواوی باسی ئەو خاڵانەی 10/ب بکە کە بە (بەڵێ) وەڵامدراونەتەوە.
12. ئەگەر بەرپرسە بیانییەکە ڕێکخراوێکە و حکومەت یان حیزبی سیاسی یان بەرپرسێکی تری بیانی خاوەندارێتی ناکات و بەڕێوەی نابات، دیاری بکە کێ بەڕێوەی دەبات و خاوەندارێتی دەکات.
[لاپەڕە 3]
پشتڕاستکردنەوە
پاڵپشت بە برگە یاسایی و سزا یاساییەکان، واژووکارانی خوارەوە سوێند دەخۆن یان دڵنیایی دەدەن لەژێر سزای سوێندی درۆ دەبن، زانیارییە پێشکەشکراوەکانی ئەم ڕاگەیەندراوە کە هاوشێوەی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراوە، درکی بەناوەڕۆکەکەی کردووە و ناوەڕۆکەکەی ڕاست و وردن بەپێی زانین و باوەڕی.
ڕێکەوت - ناوی چاپکراو - واژوو
تعليقات
إرسال تعليق