التخطي إلى المحتوى الرئيسي

بەڵگەنامەکانی فارا: هەموارکردنەوەی ڕاگەیەندراوی تۆمارکردن

هەموارکردنەوەی ڕاگەیەندراوی تۆمارکردن بەڵگەنامەیەکە بۆ هەموارکردنەوە لە بەڵگەنامەی تۆمارکردنی بریکارانی بەرپرسانی بیانی.

[دەقی وەرگێڕدراوی بەڵگەنامەکە]

وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان

واشنتۆن، 20530

OMB No. 1124-0003: بەسەردەچێت لە [31ی تشرینی یەکەمی 2026] (مەبەست لە داڕێژەی بەڵگەنامەکەیە)

هەموارکردنەوەی ڕاگەیەندراوی تۆمارکردن بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراو

-----

ڕێنماییەکان: ئەم فۆرمی هەموارکردنە بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە تۆمارکردن ڕوویدابێت پێشکەش دەکرێت، ئەم فۆرمە و هاوپێچەکانی لەڕێگەی ماڵپەڕی فاراوە پێشکەش دەکرێت.

تایبەتمەندێتی یاساکە باس بکە. پێشکەشکردنی ئەم بەڵگەنامەیە بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراوە، مەبەستی یاساکە ئاشکراکردنیەتی بۆ ڕای گشتی. پێشکەشکردنی زانیارییە داواکراوەکان ناچارییە و پێشکەشنەکردنیان دەبێتە سەرپێچی و سزای لەسەرە بەپێی ماددەی 8ی یاساکە. هەموو ڕاگەیەندراوێکی تۆمارکردن، ڕاگەیەندراوی تۆمارکردنی کورت، ڕاگەیەندراوی تەواوکاری، بەڵگەنامە، هەموارکردنەوەی، وێنەیەک لە بانگەشەکانی ڕاگەیاندن یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر و زانیارییەکی پێشکەشکراو بۆ داواکاری گشتی، تۆمارێکی گشتییە و کراوەیە بۆ بینین و پشکنین و لەبەرگرتنەوە لەماوەی دەوامی فەرمی یەکەی فارا لە واشنتۆن. ڕاگەیەندراوەکان بەسەرهێڵ بەردەستن لە ماڵپەڕی فارا. بەپێی ماددەی 6 (ب) وێنەیەک لە بەڵگەکان جگە لە بانگەشەی ڕاگەیاندن پێشکەش بە وەزیری دەرەوە دەکرێت. بەپێی ماددەی 6 (ج) بەشێوەی کارکردن و بەریەککەوتن هەموو بەڵگەنامەکان پێشکەش بە ئاژانسەکان و دامەزراوەکان و کۆنگرێس دەکرێت. بەشێوەی ڕاپۆرتی 6 مانگی داواکاری گشتی ڕاپۆرتێک لەبارەی کاری بەڕێوەبەرایەتی بەرپرس لەیاساکە پێشکەش بە کۆنگرێس دەکات، کە لیستی ناوی ئەو بریکارانەی تێدایە کە تۆمارکراون و ناوی ئەو لایەنە بیانییەی کە کاری بۆ دەکات. ئەم ڕاپۆرتە بە چاپکراوی و سەرهێڵ بەردەستە بۆ ڕای گشتی.

ڕاپۆرتی گشتی بارگرانیە. ڕاپۆرتی گشتی بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان بارگرانیە، بۆ هەر وەڵامێک نزیکەی 0.75 کاتژمێری پێویستە، لە پێداچوونەوە، گەڕان و ڕێکخستنی سەرچاوەی زانیارییەکان، کۆکردنەوە و پاراستنی زانیارییە داواکراوەکان، تەواوکردن و پێداچوونەوەی زانیارییەکان. هەر تێبینی و سەرنجێکت هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەم بارگرانییە بینێرە بۆ یەکەی فارا لە بەشی دژە هەواڵگری و چاودێری دەرچووەکان، لە فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی لە وەزارەتی دادی ئەمریکی لە واشنتۆن 20530، یان فەرمانگەی زانیاری و کاروباری کارگێری لە دامەزراوەی کارگێڕی و بودجە لە واشنتۆن 20503.

1. ناوی تۆمارکەر

2. زنجیرەی تۆمارکردن

3. ئەم هەموارکردنە پێشکەش دەکرێت بەهۆی یەکێک لەمانە: ئاگادارکردنەوە لە گۆڕانکاری زانیارییە داواکراوەکان بەپێی ماددەی 2 (ب)ی یاساکە، بۆ ڕاستکردنەوەی کەموکورتییەک لە (ڕاگەیەندراوی سەرەتایی، بەیانی تەواوکاری 6 مانگیی کۆتایی لە ...، هیتر [دیاری بکە])، بۆ ئاگادارکردنەوە لە گۆڕانکاری لە بەڵگەیەکی پێشکەشکراو

4. ئەگەر ئەم هەموارە پێویستی بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامەیەک یان زیاتر هەیە، تکایە ڕیزبەندیان بکە.

5. هەر خاڵێک کە ئاماژەت پێکردووە لەسەرەوە، تکایە بە زانیاری تەواو باسی بکە، ئاماژە بەو خاڵە بکە لەڕاگەیەندراوی تۆمارکردن لەحاڵەتی پێویستدا.

[لاپەڕە 2]

پشتڕاستکردنەوە

پاڵپشت بە برگە یاسایی و سزا یاساییەکان، واژووکارانی خوارەوە سوێند دەخۆن یان دڵنیایی دەدەن لەژێر سزای سوێندی درۆ دەبن، زانیارییە پێشکەشکراوەکانی ئەم ڕاگەیەندراوە کە هاوشێوەی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراوە، درکی بەناوەڕۆکەکەی کردووە و ناوەڕۆکەکەی ڕاست و وردن بەپێی زانین و باوەڕی.

ڕێکەوت - ناوی چاپکراو - واژوو

تعليقات