ڕاگەیەندراوی تۆمارکردن بەڵگەنامەیەکی داواکراوە لە بریکاری بەرپرسانی بیانی.
[دەقی وەرگێڕدراوی بەڵگەنامەکە]
وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان
واشنتۆن
OMB_1124_0001: بەسەردەچێت لە [31ی تشرینی یەکەمی 2026] (مەبەست لە داڕێژەی بەڵگەنامەکەیە)
ڕاگەیەندراوی تۆمارکردن بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراو
-----
[لاپەڕەی ڕێنماییەکان]
لاپەڕەی ڕێنماییەکان بەوردی بخوێنەرەوە
1. بەکاریبهێنە. پێویستە لەسەر ئەو کەسانەی کە پێویستە بەپێی ئەم یاسایە تۆمار بکرێن، بەکاریبهێنن و زانیارییە داواکراوەکان بەپێی ماددەی 2 (أ) پێشکەش بکەن.
2. یاسا و ڕێنماییەکان بخوێنەرەوە. پێویستە تۆمارکەر پێش پڕکردنەوەی ئەم بەڵگەنامەیە، یاساکە و ڕێنماییەکانی هاتوو تێیدا بەوردی بخوێنێتەوە.
3. وەڵام بدەرەوە. مەگەر لەم بەڵگەنامە بەدیاریکراویی باس نەکرابێت، پێویستە تۆمارکەر وەڵامی هەموو خاڵەکانی ئەم بەڵگەنامەیە بداتەوە، مەگەر لەکاتێکدا وەڵامێکی گونجاو یان ڕازیکەر نەبێت بە هیچ وەڵام بدرێتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت وەڵامێکی ئاشکرا ئامادە بکات.
4. دۆسیەی بکە. پێویستە بەڵگەنامەکە بەهەموو هاوپێچەکانی بە شێوەی ئەلیکترۆنی دۆسیەی بۆ بکرێتەوە لە یەکەی فارا، بەشی دژە هەواڵگری و چاودێری دەرچووەکان، فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی، وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەڕێگەی ماڵپەڕی فارا. پێویستە ڕاگەیەندراوەکە بەپێی یاسا پێشکەش بکرێت و تۆمارکەر وێنەیەکی لێ هەڵبگرێت.
5. کرێی دۆسیە بدە. بەپێی یاسا، پێویستە کرێی تۆمارکردن بۆ هەر بەرپرسێکی بیانی هاتوو لەم بەڵگەنامەیە بدەیت.
6. تایبەتمەندێتی یاساکە باس بکە. پێشکەشکردنی ئەم بەڵگەنامەیە بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراوە، مەبەستی یاساکە لە تۆمارکردن ئاشکراکردنیەتی بۆ ڕای گشتی. پێشکەشکردنی زانیارییە داواکراوەکان ناچارییە و پێشکەشنەکردنیان دەبێتە سەرپێچی و سزای لەسەرە بەپێی ماددەی 8ی یاساکە. هەموو ڕاگەیەندراوێکی تۆمارکردن، ڕاگەیەندراوی تۆمارکردنی کورت، ڕاگەیەندراوی تەواوکاری، بەڵگەنامە، هەموارکردنەوەی، وێنەیەک لە بانگەشەکانی ڕاگەیاندن یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر و زانیارییەکی پێشکەشکراو بۆ داواکاری گشتی، تۆمارێکی گشتییە و کراوەیە بۆ بینین و پشکنین و لەبەرگرتنەوە لەماوەی دەوامی فەرمی یەکەی فارا لە واشنتۆن. ڕاگەیەندراوەکان بەسەرهێڵ بەردەستن لە ماڵپەڕی فارا. بەپێی ماددەی 6 (ب) وێنەیەک لە بەڵگەکان جگە لە بانگەشەی ڕاگەیاندن پێشکەش بە وەزیری دەرەوە دەکرێت. بەپێی ماددەی 6 (ج) بەشێوەی کارکردن و بەریەککەوتن هەموو بەڵگەنامەکان پێشکەش بە ئاژانسەکان و دامەزراوەکان و کۆنگرێس دەکرێت. بەشێوەی ڕاپۆرتی 6 مانگی داواکاری گشتی ڕاپۆرتێک لەبارەی کاری بەڕێوەبەرایەتی بەرپرس لەیاساکە پێشکەش بە کۆنگرێس دەکات، کە لیستی ناوی ئەو بریکارانەی تێدایە کە تۆمارکراون و ناوی ئەو لایەنە بیانییەی کە کاری بۆ دەکات. ئەم ڕاپۆرتە بە چاپکراوی و سەرهێڵ بەردەستە بۆ ڕای گشتی.
7. ڕاپۆرتی گشتی بارگرانیە. ڕاپۆرتی گشتی بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان بارگرانیە، بۆ هەر وەڵامێک نزیکەی 0.75 کاتژمێری پێویستە، لە پێداچوونەوە، گەڕان و ڕێکخستنی سەرچاوەی زانیارییەکان، کۆکردنەوە و پاراستنی زانیارییە داواکراوەکان، تەواوکردن و پێداچوونەوەی زانیارییەکان. هەر تێبینی و سەرنجێکت هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەم بارگرانییە بینێرە بۆ یەکەی فارا لە بەشی دژە هەواڵگری و چاودێری دەرچووەکان، لە فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی لە وەزارەتی دادی ئەمریکی لە واشنتۆن 20530، یان فەرمانگەی زانیاری و کاروباری کارگێری لە دامەزراوەی کارگێڕی و بودجە لە واشنتۆن 20503.
---
تێبینی: ئەم لاپەڕەی ڕێنماییە بکەرەوە کاتێک ئەم ڕاگەیەندراوە پێشکەش دەکەیت.
[لاپەڕەی 1]
یەکەم: تۆمارکەر
1. ناوی تۆمارکەر:
2. زنجیرەی تۆمارکردن (یەکەی فارا پڕی دەکاتەوە):
3. ناونیشانی سەرەکی کار:
4. ئەگەر تۆمارکەر کەسی بوو، ئەم زانیارییانەی خوارە پێشکەش دەکات:
أ. شوێنی مانەوە
ب. ڕەگەزنامە
ج. ڕێکەوتی لەدایکبوون
د. ڕەگەزنامەی ئێستا
هـ. ئەگەر بە لەدایکبوون ڕەگەزنامەی ئێستای بەدەستنەهێنابوو، کەی و لەکوێ و چۆن بەدەستیهێناوە باسی بکە
و. پیشە
5. ئەگەر تۆمارکەر کەسی نەبوو، ئەم زانیارییانە پێشکەش دەکات:
أ. جۆری دامەزراوە: لیژنە، کۆمەڵە، هاوبەشی، گروپی خۆبەخش، دامەزراوە، هیتر (دیاری بکە)
ب. ڕێکەوتی دامەزراندن و شوێنی دامەزراوە
ج. ناوی کەسی بەرپرس (بەرپرس، بەڕێوەبەر یان هاوبەش)
د. ناونیشانی شوێنەکانی تری کار، ئەگەر هەبێت بە لق و نووسینگە ناوخۆییەکانەوە
هـ. ئەگەر ڕێکخراوێکی ئەندامییە، ژمارەی ئەندامانی بڵێت
[لاپەڕە 2]
و. لیستی ناوی ئەو هاوبەش، بەڕێوەبەر، بەرپرس یان ئەو کەسانەی کە پایە یان ڕۆڵی بەرپرس یان بەڕێوەبەری تۆمارکەر دەگێڕن، تۆماری بکە.
ناو - شوێنی مانەوە - ڕەگەزنامە - پایە
ز. کام لەو کەسانەی باسکران بەشێوەی ڕاستەوخۆ خزمەت پێشکەش بە بەرپرسانی بیانی دەکەن؟
ناو - بەرپرسانی بیانی - خزمەتگوزارییەکان
ح. سروشتی کار یان چالاکی ئاسایی تۆمارکەر باس بکە.
ط. باسێکی تەواوی پەیکەری خاوەندارێتی و چاودێریی تۆمارکەر بکە.
6. جیا لەوانەی لە خاڵی 5-ز باسکران، ناوی ئەو تاکانە تۆمار بکە کە خزمەتی ڕاستەوخۆ پێشکەش بە بەرپرسانی بیانی دەکەن لەدەرەوەی کاروباری نووسراو یان کارگێڕی یان هەر بوارێکی پەیوەندیدار.
ناو - شوێنی مانەوە - بەرپرسانی بیانی - خزمەتگوزارییەکان
[لاپەڕە 3]
دووەم: بەرپرسی بیانی
7. ناوی هەر بەرپرسێکی بیانی1 تۆمار بکە کە تۆمارکەر کاری بۆ دەکات یان ڕەزامەندە بەنوێنەرایەتی کارەکانی بۆ بکات.
بەرپرسی بیانی - ناونیشانی بەرپرسی بیانی
سێیەم: چالاکییەکان
8. سەرەڕای ئەو چالاکییانەی لە بەڵگەنامەی (ب)ی ئەم ڕاگەیەندراوە باسکراوە، ئایا تۆمارکەر هیچ چالاکییەک یان خزمەتگوزارییەک بەناوی خۆیەوە پێشکەش دەکات کە لە بەرژەوەندی بەرپرسێکی بیانی بێت؟ بەڵی، نەخێر
ئەگەر بەڵێ بێت، بەتەواوی باسی بکە.
بەرپرسی بیانی - چالاکی و خزمەتگوزارییەکان
چوارەم: زانیاری دارایی
9. أ. پسووڵەی پارەدان
بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی، کە 60 ڕۆژ پێش ناچاربوونی تۆمارکەرە2 بە تۆماربوون، ئایا تۆمارکەر لە بەرپرسانی بیانیی هاتوو لە خاڵی 7ی ئەم ڕاگەیەندراوە یان هەر سەرچاوەیەکی تر لەبەرژەوەندی بەرپرسانی بیانی چالاکیەک، دەسکەوت یان ماڵێکی دەستکەوتووە لەپای قەرەبوو یان خەرجی یان هەرشتێکی تری وەرگرتووە؟ بەڵی، نەخێر
ئەگەر بەڵێ بێت، لەخوارەوە بە تەواوی باسی سەرچاوەکە و دەستکەوتەکە بکە کە وەریگرتووە.3
بەرپرسی بیانی - ڕێکەوتی وەرگرتن - لە - مەبەست - بڕ - کۆ
کۆی گشتی
1: دەستەواژەی "بەرپرسی بیانی" وەکو لە ماددەی 1 (ب) باسکراوە: حکومەتێکی بیانی، حیزبێکی سیاسی بیانی، ڕێکخراوێکی بیانی یان تاکێکی بیانیە، لە مەبەستی تۆمارکردن ڕێکخراو یان تاکی چالاکە کە سەرپەرشتی دەکرێت، ئاڕاستە دەکرێت، بەڕێوەدەبرێت یان پاڵپشتی یان دارایی بۆ دابین دەکرێت بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ یان بەشێکی یان هەمووی لەلایەن حکومەتێک، حیزبێکی سیاسی، ڕێکخراو یان تاکێکی بیانییەوە.
2: پێویستە بریکار لەماوەی 10 ڕۆژ تۆمار بکرێت لەڕۆژی وەرگرتنی بریکار و پێش ئەنجامدانی چالاکی.
3: پێویستە تۆمارکەر لەڕێگەی بەڵگەی ڕوونکردنەوەی (د) ئەو چالاکی، قەرز، داهات یان شتە بەنرخانەی لە بەرپرسی بیانیی وەرگرتووە تۆماری بکات.
[لاپەڕە 4]
9. ب. وەرگرتنی شتە بەنرخەکان
بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی، کە 60 ڕۆژ پێش ناچاربوونی تۆمارکەرە بە تۆماربوون، ئایا تۆمارکەر هیچ شتێکی بەنرخی5 جگە لە پارە لە بەرپرسانی بیانیی هاتوو لە خاڵی 7 وەرگرتووە یان هەر سەرچاوەیەکی تر کە بەرامبەر یان لەبەرژەوەندی بەرپرسێکی بیانی بێت؟ بەڵێ، نەخێر
ئەگەر وەڵامەکە بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانەی خوارەوە پێشکەش بکە:
بەرپرسی بیانی - ڕێکەوتی وەرگرتن - لە - مەبەست - شتی بەنرخ
10. أ. ماڵە خەرجکراوەکان
بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی، کە 60 ڕۆژ پێش ناچاربوونی تۆمارکەرە بە تۆماربوون، ئایا تۆمارکەر بۆ بەرپرسانی بیانیی هاتوو لە خاڵی 7 هیچ پارەیەکی گواستووەتەوە بۆیان بەهۆی ئەنجامدانی چالاکی بەنوێنەرایەتی بەرپرسانی بیانی؟ بەڵێ، نەخێر
ئەگەر بەڵێ بێت، بەتەواوی ڕوونی بکەرەوە کە لەڕێگەی زانیارییە داواکراوەکان لە گواستنەوەی پارە بۆ بەرپرسانی بیانی:
بەرپرسی بیانی - ڕێکەوت - وەرگر - مەبەست - بڕ - کۆ
کۆی گشتی
ب. شتە بەنرخە خەرجکراوەکان
بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی، کە 60 ڕۆژ پێش ناچاربوونی تۆمارکەرە بە تۆماربوون، ئایا تۆمارکەر هیچ شتێکی بەنرخی خەرجکردووە جگە لە پارە بۆ بەهێزکردن یان پەیوەست بە چالاکی ئەنجامدراو بۆ بەرپرسانی بیانیی هاتوو خاڵی 7ی ئەم ڕاگەیەندراوە؟ بەڵێ، نەخێر
ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پڕبکەرەوە:
بەرپرسی بیانی - ڕێکەوت - وەرگر - مەبەست - شتی بەنرخ
ج. خەرجییەکانی بەشدارییە سیاسییەکان
بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی، کە 60 ڕۆژ پێش ناچاربوونی تۆمارکەرە بە تۆماربوون، ئایا تۆمارکەر (یان تۆمارکەری کورتخایەن) هیچ بڕێکی پارە یان شتی بەنرخی دابینکردووە لە ماڵی خۆی یان بەنوێنەرایەتی بۆ هەڵبژاردنی پێگەیەکی سیاسی یان هەڵبژاردنی سەرەکی، کۆنگرە یان گردبوونەوەی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی پاڵێوراوان بۆ پێگەیەکی سیاسی؟ بەڵێ، نەخێر
ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:
ڕێکەوت - بەخشەر - ڕێکخراو/پاڵێوراوی سیاسی - ڕێگە - بڕ/شتی بەنرخ
5: "شتی بەنرخ" ئەمانە دەگرێتەوە (لەمانە کورت ناکرێتەوە): دیاری، قەرزی بێ سوو، گەشتی بێ خەرجی، کڕینی پشکی بەهادار، تاکە ماف، مامەڵەی تایبەت لەنێو کێبڕکێکاران، ڕسومات و هاوشێوەکانی.
[لاپەڕە 5]
پێنجەم: ماددە ڕاگەیاندنییەکان10
11. پێش پێشکەشکردنی ئەم ڕاگەیەندراوە، ئایا تۆمارکەر هیچ بابەتێکی ڕاگەیاندنی بەنوێنەرایەتی بەرپرسانی بیانیی هاتوو لە خاڵی 7 ئامادەکردووە یان بڵاویکردووەتەوە؟ بەڵی، نەخێر
ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:
بەرپرسی بیانی - جۆری بابەتی ڕاگەیاندن
12. أ. ئایا چالاکییە ئەنجامدراوەکە، تۆمارکەر بەنوێنەرایەتی بەرپرسانی بیانی بابەتی ڕاگەیاندنی ئامادەکردووە یان بڵاویکردووەتەوە؟ بەڵێ، نەخێر
ب. ئەگەر بەڵێ بێت، بەرپرسە بیانییەکان دیاری بکە و ئەوەی ماوەتەوە پڕی بکەرەوە.
13. ئایا هیچ بودجەیەک بۆ چالاکییەکانی تۆمارکەر دابینکراوە بۆ ئامادەکردن یان بڵاوکردنەوەی بابەتە ڕاگەیاندنییەکان؟ بەڵێ، نەخێر
ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پڕبکەرەوە:
بەرپرسی بیانی - ماوەی چالاکی - بڕی دابینکراو
کۆی گشتی
14. ئایا هیچ تاکێک یان دامەزراوەیەک، لەوانە دامەزراوەکانی پەیوەندییە گشتییەکان یان بانگەشەکاران بەشدارییان کردووە لە ئامادەکردن یان بڵاوکردنەوەی بابەتە ڕاگەیاندنییەکان؟ بەڵێ، نەخێر
ئەگەر بەڵێ بێت، زانیارییەکانیان پێشکەش بکە:
ناو - ناونیشان - بەرپرسی بیانی
15. ئامادەکردن یان بڵاوکردنەوەی بابەتە ڕاگەیاندنییەکان بەکارهێنراوە لە: ڕۆژنامە یان گۆڤار، کەمپینی بانگەشەکردن، ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی، نامیلکە یان بڵاوکراوەی تر، وانەوتنە یان وتار، بەرنامەی ڕادیۆ یان تەلەفزیۆن، فیلمی سینەمایی، نامە یان بروسکە، ئیمەیڵ، بەستەری ماڵپەڕ، بەستەری ماڵپەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی، هیتر (دیاری بکە)
10: دەستەواژەی ماددە ڕاگەیاندنییەکان هەر زانیارییەک یان ماددەیەکی زارەکی، بینراو، زانیاری، نووسراو یان وێنەیی دەگرێتەوە لەهەر جۆرێک بێت و کە بڵاوکراوەتەوە لەڕێگەی بانگەشە، کتێب، گۆڤار، ڕۆژنامە، وانە، بەرنامەی ڕادیۆیی، وێنەی جووڵاو، پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان یان هەر ڕێگەیەک و ئامرازێکی گواستنەوەی ناوخۆیی یان دەرەکی. بابەتە ڕاگەیاندنییەکان کە بریکاری بەرپرسی بیانی وەکو بەشێک لەچالاکییەکانی خۆی بڵاویدەکاتەوە و داوانەکراوە تۆمار بکرێت، بەپێی ماددەی 4 (أ) دەتوانێت تۆماری نەکات.
[لاپەڕە 6]
16. دەکرێت بابەتە ڕاگەیاندنییەکان دابەشبکرێت بەسەر: بەرپرسە گشتییەکان، گروپ و کۆمەڵە مەدەنییەکان، یاسادانەران، نووسراودانەکان، دامەزراوە میرییەکان، گروپە فێرکارییەکان، ڕۆژنامەکان، گروپە ڕەگەزییەکان، سەرنووسەران، هیتر (دیاری بکە)
17. زمانی بەکارهێنراو بۆ بابەتە ڕاگەیاندنییەکان دیاری بکە: ئینگلیزی، هیتر (دیاری بکە)
شەشەم: بەڵگە و هاوپێچەکان
18. أ. پێویستە ئەم بەڵگە باسکراوانەی خوارەوە لەگەڵ ڕاگەیەندراوی تۆمارکردن پێشکەش بکرێت:
بەڵگەی أ: ئەم بەڵگەیە دەخرێتە سەر فۆرمی NSD-3، کە زانیاری داوا دەکات بۆ ئاشکراکردنی بەرپرسانی بیانیی هاتوو لەخاڵی 6.
بەڵگەی ب: ئەم بەڵگەیە دەخرێتە سەر فۆرمی NSD-4، کە زانیاری پەیوەست بە گرێبەست و ڕێکەوتنی نێوان تۆمارکەر و بەرپرسی بیانی لەخۆدەگرێت.
ب. بەڵگەی ج لەکاتی پێویستدا داواکراوە، داڕێژەی نیە، وێنەیەک لە پەیمان، پەیڕەوی ناوخۆ، دەستەی بەڕێوەبردن و ڕێنماییەکانی تۆمارکەر لەخۆدەگرێت کە دامەزراوەن، دەکرێت بەڵگەی ج پڕنەکرێتەوە لەڕێگەی پێشکەشکردنی پاساوێکی گونجاو بۆ یاریدەدەری داواکاری گشتی لە فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی لە وەزارەتی دادی ئەمریکی، لە واشنتۆن 20530.
ج. بەڵگەی د لەکاتی پێویستدا داواکراوە، داڕێژەی نیە، جووڵەی ئەو پارانە لەخۆدەگرێت، کە بەدەستهێنراون یان نێردراون لەڕێگەی کەمپینی بەخشین یان گواستنەوە بۆ بەرپرسێکی بیانی.
حەوتەم: پشتڕاستکردنەوە
پاڵپشت بە برگە یاسایی و سزا یاساییەکان، واژووکارانی خوارەوە سوێند دەخۆن یان دڵنیایی دەدەن لەژێر سزای سوێندی درۆ دەبن، زانیارییە پێشکەشکراوەکانی ئەم ڕاگەیەندراوە کە هاوشێوەی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراوە، درکی بەناوەڕۆکەکەی کردووە و ناوەڕۆکەکەی ڕاست و وردن بەپێی زانین و باوەڕی.
ڕێکەوت - ناوی چاپکراو - واژوو12
12: پێویستە ئەم ڕاگەیەندراوە لەلایەن بریکارە واژوو بکرێت، ئەگەر تۆمارکەر تاک بێت. ئەگەر تۆمارکەر دامەزراوە بێت، لەلایەن زۆربەی ئەو هاوبەش، بەڕێوەبەر، بەرپرسانە یان هاوتاکانیان واژوو دەکرێت، جگە لەوە دەکرێت دامەزراوە کەسێک یان زیاتر ڕابسپێرێت بۆ واژووکردنی ئەم ڕاگەیەندراوە.
تعليقات
إرسال تعليق