التخطي إلى المحتوى الرئيسي

بەڵگەنامەکانی فارا: ڕاگەیەندراوی تۆمارکردنی کورتخایەن

ڕاگەیەندراوی تۆمارکردنی کورتخایەن بەڵگەنامەیەکی یەکەی تۆمارکردنی بریکارانی بیانییە، کەتێیدا تۆمارکەر بەهۆی بەرپرسێکی بیانییەوە کەسێک لەدەرەوەی دامەزراوەکەی بۆ کارێک ڕادەسپێرێت، زۆرینەی ئەم بەڵگەنامەیە تەنها لەیەکەی فارا بەردەستە.

[دەقی وەرگێڕدراوی بەڵگەنامەکە]

[لاپەڕە 1]

وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان

واشنتۆن، 20530

OMB No. 1124-0005: بەسەردەچێت لە [31ی تشرینی یەکەمی 2026] (مەبەست لە داڕێژەی بەڵگەنامەکەیە)

فۆرمی تۆمارکردنی کورتخایەن بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراو

-----

ڕێنماییەکان: هەر بەرپرس، هاوبەش، بەڕێوەبەر، هاوکار، کارمەند و بریکار لەتۆمارکەر کاردەکات، پێویستە فۆرمی تۆمارکردنی کورتخایەن پڕ بکاتەوە، مەگەر بەشدار نەبێت لە چالاکییەکانی بەهێزکردنی بەرژەوەندییەکانی بەرپرسانی بیانیی تۆمارکەر، یان کارەکانی لە تۆمارکەر لەبواری کارگێڕی و نووسینگەیی بێت، فۆرمی تۆمارکردنی کورتخایەن لە ماڵپەڕی فارا پێشکەش دەکرێت.

تایبەتمەندێتی یاساکە باس بکە. پێشکەشکردنی ئەم بەڵگەنامەیە بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراوە، مەبەستی یاساکە لە تۆمارکردن ئاشکراکردنیەتی بۆ ڕای گشتی. پێشکەشکردنی زانیارییە داواکراوەکان ناچارییە و پێشکەشنەکردنیان دەبێتە سەرپێچی و سزای لەسەرە بەپێی ماددەی 8ی یاساکە. هەموو ڕاگەیەندراوێکی تۆمارکردن، ڕاگەیەندراوی تۆمارکردنی کورت، ڕاگەیەندراوی تەواوکاری، بەڵگەنامە، هەموارکردنەوەی، وێنەیەک لە بانگەشەکانی ڕاگەیاندن یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر و زانیارییەکی پێشکەشکراو بۆ داواکاری گشتی، تۆمارێکی گشتییە و کراوەیە بۆ بینین و پشکنین و لەبەرگرتنەوە لەماوەی دەوامی فەرمی یەکەی فارا لە واشنتۆن. ڕاگەیەندراوەکان بەسەرهێڵ بەردەستن لە ماڵپەڕی فارا. بەپێی ماددەی 6 (ب) وێنەیەک لە بەڵگەکان جگە لە بانگەشەی ڕاگەیاندن پێشکەش بە وەزیری دەرەوە دەکرێت. بەپێی ماددەی 6 (ج) بەشێوەی کارکردن و بەریەککەوتن هەموو بەڵگەنامەکان پێشکەش بە ئاژانسەکان و دامەزراوەکان و کۆنگرێس دەکرێت. بەشێوەی ڕاپۆرتی 6 مانگی داواکاری گشتی ڕاپۆرتێک لەبارەی کاری بەڕێوەبەرایەتی بەرپرس لەیاساکە پێشکەش بە کۆنگرێس دەکات، کە لیستی ناوی ئەو بریکارانەی تێدایە کە تۆمارکراون و ناوی ئەو لایەنە بیانییەی کە کاری بۆ دەکات. ئەم ڕاپۆرتە بە چاپکراوی و سەرهێڵ بەردەستە بۆ ڕای گشتی.

ڕاپۆرتی گشتی بارگرانیە. ڕاپۆرتی گشتی بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان بارگرانیە، بۆ هەر وەڵامێک نزیکەی 0.23 کاتژمێری پێویستە، لە پێداچوونەوە، گەڕان و ڕێکخستنی سەرچاوەی زانیارییەکان، کۆکردنەوە و پاراستنی زانیارییە داواکراوەکان، تەواوکردن و پێداچوونەوەی زانیارییەکان. هەر تێبینی و سەرنجێکت هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەم بارگرانییە بینێرە بۆ یەکەی فارا لە بەشی دژە هەواڵگری و چاودێری دەرچووەکان، لە فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی لە وەزارەتی دادی ئەمریکی لە واشنتۆن 20530، یان فەرمانگەی زانیاری و کاروباری کارگێری لە دامەزراوەی کارگێڕی و بودجە لە واشنتۆن 20503.

1. ناو

2. ژمارەی تۆمارکردن

3. ناونیشانی مانەوە

4. ناونیشانی کاری سەرەکی

5. ساڵی لەدایکبوون، ڕەگەزنامە، ڕەگەزنامەی ئێستا

6. ئەگەر ڕەگەزنامەی ئێستای بەلەدایکبوون وەرنەگرتووە، ئاماژە بەکات و چۆنیەتی وەرگرتنی بکە.

7. پیشە

8. ناو و ناونیشانی تۆمارکەری سەرەکی چیە؟ ناو، ناونیشان

9. أ. ئاماژە بەپەیوەندیت لەگەڵ تۆمارکەری سەرەکی بکە: هاوبەش، بەڕێوەبەر، فەرمانبەر، ڕاوێژکار، بەرپرس، هاوکار، بریکار، بەڵێندەر، هیتر (دیاری بکە)

ب. پایە/ناونیشانت دیاری بکە:

10. ناوی ئەو بەرپرسە بیانیانە بهێنە کە خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکەیت بۆ پاڵپشتیکردنی تۆمارکەری سەرەکی

[لاپەڕە 2]

11. بەتەواوی باسی ئەو خزمەتانە بکە کەپێشکەشی بەرپرسانی بیانیی هاتوو لەخاڵی 10ی دەکەیت بە ڕاستەوخۆ یان لەڕێگەی تۆمارکەری سەرەکیی هاتوو لەخاڵی 8.

12. ئایا ئەو خزمەتانەی لەسەرەوە باست کرد، چالاکی سیاسی تێدایە کە بەپێی بڕگەیەکی ماددەی 1ی یاساکە بێت؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، بۆ هەر بەرپرسێکی بیانی، باسی تەواوی ئەو چالاکیە سیاسیانە بکە، دەبێت وەڵامدانەوەش لەخۆ بگرێت. بەڵام پەیوەست نەبێت بە چالاکییەکانی فشارکردن، بانگەشەکردن، بەڕێوەبردنی پێشبینییەکان، پەیوەندییە گشتییەکان و گەشەپێدانی ئابووری، ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتە ڕاگەیاندنییەکان.

13. ئەو خزمەتانەی لەخاڵەکانی 11 و 12 باسکران، بەپێی پێوەری: کاتی تەواوی ئەرک، بەشێک لە کاتی ئەرک، ئەرکی تایبەت

14. لەبەرامبەر ئەو خزمەتانەی سەرەوە، تا ئێستا چیت بەدەستهێناوە لە پارە یان شتی بەنرخ؟

مووچە: بڕی ...$ بۆ ...، ڕێژەی ...% لە ....، مووچە: تەنها لەسەر ئەو خزمەتانەی بەرپرسی بیانی نیە: کرێ، شتی بەنرخ

15. پێش ماوەی 60 ڕۆژ بەناچاربوونت بەتۆمارکردن بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی، لەماڵی خۆت و بەنوێنەرایەتی بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشداری داراییت یان شتی بەنرخت هەبووە لە هەڵبژاردنی پەیوەست بە پایەی سیاسی یان هەڵبژاردنی سەرەتایی یان کۆنگرە یان گردبوونەوەی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی پاڵێوراوان بۆ پایەی سیاسی؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:

ڕێکەوت - بەخشەر - ڕێکخراو/پاڵێوراوی سیاسی - ڕێگە - بڕ/شتی بەنرخ

پشتڕاستکردنەوە

پاڵپشت بە برگە یاسایی و سزا یاساییەکان، واژووکارانی خوارەوە سوێند دەخۆن یان دڵنیایی دەدەن لەژێر سزای سوێندی درۆ دەبن، زانیارییە پێشکەشکراوەکانی ئەم ڕاگەیەندراوە کە هاوشێوەی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراوە، درکی بەناوەڕۆکەکەی کردووە و ناوەڕۆکەکەی ڕاست و وردن بەپێی زانین و باوەڕی.

ڕێکەوت - ناوی چاپکراو - واژوو

تعليقات