التخطي إلى المحتوى الرئيسي

بەڵگەنامەکانی فارا: ڕاگەیەندراوی تەواوکەر

ڕاگەیەندراوی تەواوکەر بەڵگەنامەیەکە لەلایەن بریکاری بەرپرسانی بیانی پێشکەش دەکرێت و پەیوەستە بە 6 مانگی کۆتا.

[دەقی وەرگێڕدراوی بەڵگەنامە]

وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان

واشنتۆن، 20530

OMB No. 1124-0002: بەسەردەچێت لە [31ی تشرینی یەکەمی 2026] (مەبەست لە داڕێژەی بەڵگەنامەکەیە)

ڕاگەیەندراوی تەواوکەر بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراو

-----

[لاپەڕەی ڕێنماییەکان]

لاپەڕەی ڕێنماییەکان بەوردی بخوێنەرەوە

1. بەرکایبهێنە. ئەو کەسانەی بەپێی ئەم یاسایە تۆمارکراون، پێویستە ئەم فۆرمە بۆ پێشکەشکردنی ڕاگەیەندراوی تەواوکەر بەپێی ماددەی 2 (ب) بەکاربهێنن. لەکاتی کۆتاییهاتنی ئاژانسەکە کە تۆمارکردنی داواکراو بێت، ڕاگەیەندراوی کۆتایی لەڕێگەی ئەم فۆرمە پێشکەش دەکات بۆ دوا چالاکی کە لەڕاگەیەندراوەکانی پێشوو نەهاتوون، بەپێی ڕێنمایی 205.

2. یاسا و ڕێنماییەکان بخوێنەرەوە. پێویستە تۆمارکەر پێش پڕکردنەوەی ئەم بەڵگەنامەیە، یاساکە و ڕێنماییەکانی هاتوو تێیدا بەوردی بخوێنێتەوە.

3. وەڵام بدەرەوە. مەگەر لەم بەڵگەنامە بەدیاریکراویی باس نەکرابێت، پێویستە تۆمارکەر وەڵامی هەموو خاڵەکانی ئەم بەڵگەنامەیە بداتەوە، مەگەر لەکاتێکدا وەڵامێکی گونجاو یان ڕازیکەر نەبێت بە هیچ وەڵام بدرێتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت وەڵامێکی ئاشکرا ئامادە بکات.

4. ئاماژەدان بە سەرچاوە. ئەم ڕاگەیەندراوە دەبێت لەخۆیدا تەواو بێت، ئاماژەدان بەزانیاری نێو ڕاگەیەندراوەکانی پێشوو ڕێگەپێنەدراوە.

5. دۆسیەی بکە. پێویستە بەڵگەنامەکە بەهەموو هاوپێچەکانی بە شێوەی ئەلیکترۆنی دۆسیەی بۆ بکرێتەوە لە یەکەی فارا، بەشی دژە هەواڵگری و چاودێری دەرچووەکان، فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی، وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەڕێگەی ماڵپەڕی فارا. پێویستە ڕاگەیەندراوەکە بەپێی یاسا پێشکەش بکرێت و تۆمارکەر وێنەیەکی لێ هەڵبگرێت.

6. کرێی دۆسیە بدە. بەپێی یاسا، پێویستە کرێی دۆسیە بۆ پڕکردنەوەی ئەم بەڵگەنامەیە بۆ هەر بەرپرسێکی بیانی هاتوو لەم بەڵگەنامەیە بدەیت.

7. ڕێکەوتی دۆسیە. ئەم ڕاگەیەندراوە لەماوەی 30 ڕۆژ پاش تەواوبوونی ماوەی ڕاپۆرتی 6 مانگی پێشکەش دەکرێت، ماوەکە درێژ دەکرێتەوە لەڕێگەی پێشکەشکردنی نووسراوێکی تۆمارکەر، کە تێیدا هۆکاری گونجاو بخاتەڕوو، ئەمەش پێش تەواوبوونی ماوەی 30 ڕۆژەکە.

8. تایبەتمەندێتی یاساکە باس بکە. پێشکەشکردنی ئەم بەڵگەنامەیە بەپێی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراوە، مەبەستی یاساکە لە تۆمارکردن ئاشکراکردنیەتی بۆ ڕای گشتی. پێشکەشکردنی زانیارییە داواکراوەکان ناچارییە و پێشکەشنەکردنیان دەبێتە سەرپێچی و سزای لەسەرە بەپێی ماددەی 8ی یاساکە. هەموو ڕاگەیەندراوێکی تۆمارکردن، ڕاگەیەندراوی تۆمارکردنی کورت، ڕاگەیەندراوی تەواوکاری، بەڵگەنامە، هەموارکردنەوەی، وێنەیەک لە بانگەشەکانی ڕاگەیاندن یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر و زانیارییەکی پێشکەشکراو بۆ داواکاری گشتی، تۆمارێکی گشتییە و کراوەیە بۆ بینین و پشکنین و لەبەرگرتنەوە لەماوەی دەوامی فەرمی یەکەی فارا لە واشنتۆن. ڕاگەیەندراوەکان بەسەرهێڵ بەردەستن لە ماڵپەڕی فارا. بەپێی ماددەی 6 (ب) وێنەیەک لە بەڵگەکان جگە لە بانگەشەی ڕاگەیاندن پێشکەش بە وەزیری دەرەوە دەکرێت. بەپێی ماددەی 6 (ج) بەشێوەی کارکردن و بەریەککەوتن هەموو بەڵگەنامەکان پێشکەش بە ئاژانسەکان و دامەزراوەکان و کۆنگرێس دەکرێت. بەشێوەی ڕاپۆرتی 6 مانگی داواکاری گشتی ڕاپۆرتێک لەبارەی کاری بەڕێوەبەرایەتی بەرپرس لەیاساکە پێشکەش بە کۆنگرێس دەکات، کە لیستی ناوی ئەو بریکارانەی تێدایە کە تۆمارکراون و ناوی ئەو لایەنە بیانییەی کە کاری بۆ دەکات. ئەم ڕاپۆرتە بە چاپکراوی و سەرهێڵ بەردەستە بۆ ڕای گشتی.

9. ڕاپۆرتی گشتی بارگرانیە. ڕاپۆرتی گشتی بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان بارگرانیە، بۆ هەر وەڵامێک نزیکەی 1.17 کاتژمێری پێویستە، لە پێداچوونەوە، گەڕان و ڕێکخستنی سەرچاوەی زانیارییەکان، کۆکردنەوە و پاراستنی زانیارییە داواکراوەکان، تەواوکردن و پێداچوونەوەی زانیارییەکان. هەر تێبینی و سەرنجێکت هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەم بارگرانییە بینێرە بۆ یەکەی فارا لە بەشی دژە هەواڵگری و چاودێری دەرچووەکان، لە فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی لە وەزارەتی دادی ئەمریکی لە واشنتۆن 20530، یان فەرمانگەی زانیاری و کاروباری کارگێری لە دامەزراوەی کارگێڕی و بودجە لە واشنتۆن 20503.

---

تێبینی: ئەم لاپەڕەی ڕێنماییە بکەرەوە کاتێک ئەم ڕاگەیەندراوە پێشکەش دەکەیت.

[لاپەڕەی 1]

بۆ ماوەی 6 مانگ، کۆتایی دێت لە (ڕێکەوت)

یەکەم: تۆمارکەر

1. أ. ناوی تۆمارکەر

ب. زنجیرەی تۆمارکردن

ج. ناونیشانی سەرەکی کار

2. ئایا گۆڕانکاری ڕوویداوە لەیەکێک لەو زانیارییانەی پێشتر پێشکەش کراون و لەمانەن؟

أ. ئەگەر تاک بێت:

شوێنی مانەوە (بەڵێ، نەخێر)، ڕەگەزنامە (بەڵێ، نەخێر)، پیشە (بەڵێ، نەخێر)

ب. ئەگەر دامەزراوە بێت:

ناو (بەڵێ، نەخێر)، خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردن (بەڵێ، نەخێر)، نووسینگە لاوەکییەکان (بەڵێ، نەخێر)

ج. بەتەواوی باسی گۆڕانکارییەکان باس بکە کە لە لقی أ و ب ئاماژەت پێداون.

ئەگەر تۆمارکەر تاک نەبێت، وەڵامدانەوەی خاڵی 3، 4، 5 و 6 فەرامۆش دەکات

3. ئەگەر تۆمارکەر پێشتر بەڵگەی ج پێشکەش کردووە، دیاری بکە ئایا لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیە هیچ گۆڕانکارییەک تێیدا ڕوویداوە. بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئایا تۆمارکەر بەڵگەی ج نوێکراوەی پێشکەش کردووە؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر نەخێر بێت، تکایە بەڵگەی ج نوێکراوە پێشکەش بکە.

[لاپەڕەی 2]

4. أ. ئایا لەماوەی ئەم 6 مانگەدا هیچ کەسێک بووە بە هاوبەش، بەڕێوەبەر ، بەرپرس یان هاوشێوەکانی؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:

ناو - ناونیشانی مانەوە - ڕەگەزنامە - پایە - ڕێکەوتی وەرگرتن

ب. ئایا لەماوەی ئەم 6 مانگە هیچ کەسێک لە هاوبەش، بەڕێوەبەر، بەرپرس یان هاوشێوەکانی وازیان لەتۆمارکەر هێناوە؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:

ناو - پایە - ڕێکەوتی وازهێنان

5. أ. ئایا هیچ کەسێک لەوانەی لە خاڵی 4/أ باسکران هیچ خزمەتێکی ڕاستەوخۆیان پێشکەش کردووە بۆ بەهێزکردنی بەرژەوەندی بەرپرسانی بیانی؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، کەسەکان دیاری بکە و باسی کارەکەی بکە:

ناو - بەرپرسی بیانی نوێنەرایەتیکراو - خزمەتگوزارییەکان

ب. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا هیچ فەرمانبەرێک یان کەسێک کارێکی کردووە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی ڕاستەوخۆ بە تۆمارکەر لەبەهێزکردنی بەرژەوەندی بەرپرسی بیانی، جگە لەکاروباری نووسراو و کارگێڕی؟ بەڵێ، نەخێر

ناو - بەرپرسی بیانی - ناونیشانی مانەوە - ڕەگەزنامە - پایە - ڕێکەوتی وەرگرتنی

ج. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا هیچ کەسێک یان فەرمانبەرێک فۆرمی ڕاگەیەندراوی تۆماری کورتخایەنی پێشکەشکردووە، بەهۆی کۆتاییهاتنی کار یان پەیوەندی لەگەڵ تۆمارکەر؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:

ناو - پایە/پەیوەندی - ڕێکەوتی کۆتاییهاتن

د. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا هیچ کەسێک یان فەرمانبەرێک فۆرمی ڕاگەیەندراوی تۆماری کورتخایەنی پێشکەشکردووە، بەهۆی کۆتاییهاتنی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی بیانی؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:

ناو - پایە/پەیوەندی - بەرپرسی بیانی - ڕێکەوتی کۆتاییهاتن

6. ئایا کەسانی باسکراو لە خاڵی 5/أ و ب، پێشتر  یان لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوە فۆرمی ڕاگەیەندراوی تۆماری کورتخایەنیان پێشکەشکردووە؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر نەخێر بێت، ناوی ئەو کەسانە بهێنە کە پێشتر یان لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوە فۆرمی ڕاگەیەندراوی تۆماری کورتخایەنیان پێشکەش نەکردووە.

[لاپەڕە 3]

دووەم: بەرپرسی بیانی

7. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر پەیوەندیی لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی بیانی کۆتایی پێهێناوە؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:

بەرپرسی بیانی - ڕێکەوتی کۆتاییهاتن

8. لەماەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر هیچ بەرپرسێکی بیانیی نوێی تۆمارکردووە؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:

بەرپرسی بیانی - ڕێکەوتی تۆمارکردن

9. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، سەرەڕای باسکراوانی خاڵی 7 و 8، ئەگەر هەیە، ناوی ئەو بەرپرسە بیانیانە بهێنە کە تۆمارکەر بەردەوامە لەنێونەرایەتیکردنیان.

10. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر پێشتر هەمواری گۆڕانکارییەکانی بەڵگەی أ یان/و ب بۆ هەر بەرپرسێکی بیانی پێشکەشکردووە؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر نەخێر بێت و گۆڕانکاری لە بەڵگەنامەکانی أ یان ب بێت، تکایە هەموارکردنەوەکەی پێشکەش بکە ئەگەر داواکراوە.

ئەگەر بەڵێ بیت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:

بەرپرسی بیانی - ڕێکەوتی هەموارکردنەوە

[لاپەڕە 4]

سێیەم: چالاکییەکان

11. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر بەشداری هیچ چالاکیەک یان خزمەتگوزارییەکی پێشکەش بە بەرپرسانی بیانی هاتوو لەخاڵەکانی 7، 8 و 9 کردووە؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، بەرپرسی بیانی دیاری بکە و بەتەواوی باسی سەرجەم چالاکی و خزمەتگوزارییەکانی بکە:

بەرپرسی بیانی - چالاکی/خزمەتگوزارییەکان

12. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر بەنوێنەرایەتی بەرپرسی بیانی بەشداری هیچ چالاکییەکی سیاسی5 کردووە وەکو لەخوارەوەدا دیاریکراوە؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، بۆ هەر بەرپرسێکی بیانی، باسی تەواوی ئەو چالاکیە سیاسیانە بکە، بە ئاماژەدان بەو پەیوەندی و بەرژەوەندی و سیاسەتی پێویستی کاریگەر و ئامرازانەی بەکارهێنراوە بۆ بەدیهێنانی ئەو مەبەستە. ئەگەر تۆمارکەر هەستاوە بەڕێکخستن، پاڵپشتیکردن یان ئەنجامدانی وتاردان، وانەوتنەوە یان بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، بڵاوکراوەی ئینتەرنێتی یان دەزگای ڕاگەیاندن، بەتەواوی باسی کات و شوێنی ئەنجامدان و قسەکەران و بابەتەکانیان بکە، دەبێت وەڵامدانەوەش لەخۆ بگرێت. بەڵام پەیوەست نەبێت بە چالاکییەکانی فشارکردن، بانگەشەکردن، بەڕێوەبردنی پێشبینییەکان، پەیوەندییە گشتییەکان و گەشەپێدانی ئابووری، ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتە ڕاگەیاندنییەکان.

لەخوارەوە، بەگشتی باسی چالاکیە سیاسییەکانی تۆمارکەر بکە.

لەخوارەوە، بەو شێوەیەی داواکراوە چالاکیە سیاسییەکانی تۆمارکەر باس بکە:

بەرپرسی بیانی - ڕێکەوت - پەیوەندی - ڕێگە - مەبەست

13. سەرەڕای چالاکیەکانی سەرەوە، ئایا تۆمارکەر بەنوێنەرایەتی بەشداری هیچ چالاکیەک یان خزمەتگوزارییەکی پێشکەشکردووە لە بەرژەوەندی بەرپرسی بیانیی تۆمارکەر بێت؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت: بەتەواوی باسی بکە.

بەرپرسی بیانی - چالاکی/خزمەتگوزارییەکان

5: "چالاکی سیاسی" هەروەکو بەپێی بڕگەیەکی ماددەی 1ی یاساکە باسکراوە، چالاکیەکە کەسێک دایدەڕێژێت یان مەبەستی تێیدا دێتەدی، بەشێوەیەک لەشێوەکان کاریگەری دەبێت لەسەر دامەزراوەیەک یان بەرپرسێکی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان یان بەشێک لە ڕای گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کە پەیوەیستە بە داڕشتنەوە یان پاڵپشتیکردن یان گۆڕانکاری لەسیاسەتی ناوەوە یان دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە ئاماژەدان بە بەرژەوەندییەکان یان سیاسەتەکان یان بەرژەوەندییە سیاسی یان گشتییەکانی وڵاتێکی بیانی یان حیزبێکی سیاسیی بیانی.

[لاپەڕە 5]

چوارەم: زانیاری دارایی

14. أ. پسووڵەی پارە

لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر لە بەرپرسانی بیانیی هاتوو لەخاڵەکانی 7، 8 یان 9ی ئەم ڕاگەیەندراوە، هیچ پارەیەکی وەرگرتووە یان لەسەرچاوەیەکی ترەوە، بۆ بەرژەوەندی بەرپرسانی بیانی، لە ئەنجامی بەشداریکردن یان داهات یان پارەیەک وەکو قەرەبووکردنەوە یان هیتر؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر نەخێر بێت، ڕوونی بکەرەوە بۆچی هیچ پارەیەکی وەرنەگرتووە.

ئەگەر بەڵێ بێت، زانیاری داواکراو بە تەواوی بۆ هەربەرپرسێکی بیانی پێشکەش بکە:

بەرپرسی بیانی - ڕێکەوتی وەرگرتن - لە - مەبەست - بڕ - کۆ

کۆی گشتی

ب. وەرگرتنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی بەخشین

لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر هیچ بەشێکی لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی بەخشین6 وەرگرتووە یان هەر بڕێکی تر بەنوێنەرایەتی هەر بەرپرسێکی بیانیی هاتوو لەخاڵەکانی 7، 8 یان 9ی ئەم ڕاگەیەندراوە؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئایا تۆمارکەر پێشتر بەڵگەی د پێشکەشکردووە بۆی؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ڕێکەوتی پێشکەشکردنی بنووسە. ڕێکەوت:

ئەگەر نەخێر بێت، بەڵگەی د داواکراو پێشکەش بکە بۆی.

ج. وەرگرتنی شتی بەنرخ

لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، جگە لەپارە، ئایا تۆمارکەر هیچ شتێکی بەنرخی وەرگرتووە لەبەرپرسانی بیانیی هاتوو لەخاڵەکانی 7، 8 یان 9 یان لەسەرچاوەی دیکە، کە لەبەرژەوەندی بەرپرسی بیانی بێت؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانەی خوارەوە پێشکەش بکە:

بەرپرسی بیانی - ڕێکەوتی وەرگرتن - لە - مەبەست - شتی بەنرخ

6:داواکراوە لە تۆمارکەر بەڵگەی د پێشکەش بکات کاتێک بەشداری، قەرز، شتی بەنرخ یان پارە کۆدەکاتەوە یان وەردەگرێت بۆ بەرپرسێکی بیانی وەکو بەشێک لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی بەخشین.

[لاپەڕە 6]

15. أ. خەرجییەکان بە پارە

لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر هیچ بڕێکی خەرجکردووە بەهۆی چالاکییەکانی بە نوێنەرایەتی بەرپرسانی بیانیی هاتوو لەخاڵی 7، 8 یان 9ی ئەم ڕاگەیەندراوە یان گواستنەوەی پارە بۆ هەر بەرپرسێکی بیانی؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر نەخێر بێت، هۆکاری خەرجنەکردنی پارە باس بکە.

ئەگەر بەڵێ بێت، لەخوارەوە زانیاری تەواو لەبارەی پارە خەرجکراوەکان یان گوازراوەکان بۆ هەر بەرپرسێکی بیانی پێشکەش بکە:

بەرپرسی بیانی - ڕێکەوت - وەرگر - مەبەست - بڕ - کۆ

کۆی گشتی

[لاپەڕە 7]

ب. خەرجییەکان بە شتی بەنرخ

لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، جگە لەپارە، ئایا تۆمارکەر هیچ شتێکی بەنرخی خەرجکردووە بۆ پاڵپشتیکردن یان بەهۆی چالاکییەکانی بەنوێنەرایەتی بەرپرسانی بیانیی هاتوو لە خاڵەکانی 7، 8 یان 9ی ئەم ڕاگەیەندراوە؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:

بەرپرسی بیانی - ڕێکەوت - وەرگر - مەبەست - شتی بەنرخ

ج. خەرجییەکانی بەشدارییە سیاسییەکان

لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر (یان تۆمارکەری کورتخایەن) لەماڵی خۆی و بەنوێنەرایەتی بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشداری دارایی یان شتی بەنرخی هەبووە لە هەڵبژاردنی پەیوەست بە پایەی سیاسی یان هەڵبژاردنی سەرەتایی یان کۆنگرە یان گردبوونەوەی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی پاڵێوراوان بۆ پایەی سیاسی؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، ئەم زانیارییانە پێشکەش بکە:

ڕێکەوت - بەخشەر - ڕێکخراو/پاڵێوراوی سیاسی - ڕێگە - بڕ/شتی بەنرخ

[لاپەڕە 8]

پێنجەم: بابەتە ڕاگەیاندنییەکان

16. أ. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر بەشداربووە لە ئامادەکردن یان بڵاوکردنەوە یان هۆکاری بڵاوبوونەوەی هەر بابەتێکی ڕاگەیاندن؟ بەڵێ، نەخێر

ب. ئەگەر بەڵێ بێت، بەرپرسی بیانیی پەیوەندیدار دیاری بکە و وەڵامی بڕگەکانی خوارەوە بدەرەوە.

17. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا بودجە یان پارە دابینکراوە بۆ چالاکییەکانی تۆمارکەر لەئامادەکردن یان بڵاوکردنەوەی بابەتە ڕاگەیاندنییەکان؟ بەڵێ، نەخێر

ئەگەر بەڵێ بێت، بەرپرسی بیانی و ماوە و بڕی دابینکراو دیاری بکە:

بەرپرسی بیانی - ماوەی دابینکراو - بڕ

کۆی گشتی

18. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، تۆمارکەر بۆ ئامادەکردن یان بڵاوکردنەوە یان هۆکاری بڵاوبوونەوەی چالاکییەکانی کام لەمانەی بەکارهێناوە: ڕۆژنامە یان گۆڤار، کەمپینی بانگەشەکردن، ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی، نامیلکە یان بڵاوکراوەی تر، وانەوتنە یان وتار، بەرنامەی ڕادیۆ یان تەلەفزیۆن، فیلمی سینەمایی، نامە یان بروسکە، ئیمەیڵ، بەستەری ماڵپەڕ، بەستەری ماڵپەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی، هیتر (دیاری بکە)

19. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، تۆمارکەر بابەتە ڕاگەیاندنییەکانی دابەشکردووە لەنێو: بەرپرسە گشتییەکان، گروپ و کۆمەڵە مەدەنییەکان، یاسادانەران، نووسراودانەکان، دامەزراوە میرییەکان، گروپە فێرکارییەکان، ڕۆژنامەکان، گروپە ڕەگەزییەکان، سەرنووسەران، هیتر (دیاری بکە)

20. زمانی بەکارهێنراوی بابەتە ڕاگەیاندنییەکان دیاری بکە: ئینگلیزی، هیتر (دیاری بکە)

21. لەماوەی ئەم ڕاپۆرتە 6 مانگیەدا، ئایا تۆمارکەر وێنەیەک لە بابەتە ڕاگەیاندنییەکانی پێشکەش بە یەکەی فارا لە وەزارەتی دادی ئەمریکی کردووە؟ بەڵێ ، نەخێر

ئەگەر نەخێر بێت، بابەتە ڕاگەیاندنییە داواکراوەکان پێشکەش بکە.

22. ئایا تۆمارکەر بابەتە ڕاگەیاندنییەکانی جیاکردووەتەوە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوە کە داواکراوە بەپێی ماددەی 4/ب؟ بەڵێ، نەخێر

[لاپەڕە 9]

شەشەم: پشتڕاستکردنەوە

پاڵپشت بە برگە یاسایی و سزا یاساییەکان، واژووکارانی خوارەوە سوێند دەخۆن یان دڵنیایی دەدەن لەژێر سزای سوێندی درۆ دەبن، زانیارییە پێشکەشکراوەکانی ئەم ڕاگەیەندراوە کە هاوشێوەی یاسای تۆمارکردنی بریکارانی بیانی ساڵی 1938ی هەموارکراوە، درکی بەناوەڕۆکەکەی کردووە و ناوەڕۆکەکەی ڕاست و وردن بەپێی زانین و باوەڕی.

ڕێکەوت - ناوی چاپکراو - واژوو

تعليقات